Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ روسییه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی فه‌ره‌نساو ئیسرائیلی لێكه‌وته‌وه‌


په‌یام

كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ڕووسیا له‌لایه‌ن سوریاوه‌ كاردانه‌وه‌ی‌ فه‌ڕه‌نسا و ئیسرائیلی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ڕوسی له‌ جۆری 20 ئایل له‌ لایه‌ن سوپای‌ سوریاوه‌ خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌, قه‌واره‌ی جوله‌كه‌ نیگه‌رانی خۆی له‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ی ڕوسیا له‌ سوریا ده‌ربڕی و، حكومه‌تی دیمه‌شقی‌ به‌به‌رپرسی‌ ئه‌و ڕووداوه‌ ناساند.

له‌به‌شێكی  به‌یاننامه‌كه‌دا ئیسڕائیل ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: ئۆباڵی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ و كوژرانی تیمه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریایه‌.

سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ڕوسیا كه‌ ڕایگه‌یاندبوو: له‌كاتی‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌كه‌ كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی فه‌ڕه‌نسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ هێرشی مووشه‌كیی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندووه‌, كۆلۆنێل پاتریك شتایگه‌ر وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ فه‌ڕه‌نسا ڕه‌تی‌ كرده‌وه‌ هیچ ده‌ستوه‌ردانێكیان له‌ ڕوداوه‌كه‌ هه‌بووبێت.

1739 جار خوێندراوەتەوە
18/09/2018

بابەتی زیاتر