Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. ٣١ كه‌س به‌ هۆی باهۆزی فلۆرێنس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌


په‌یام 

به‌ هۆی كاریگه‌ری باهۆزی فلۆرێنسه‌وه‌ كه‌ رۆژی هه‌ینی رابردوو سێ ویلایەتی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكای گرته‌وه، ٣١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.

به‌ هۆی باهۆزه‌كه‌وه‌ ئاو له‌نێو ژماره‌یه‌كی زۆری خانووه‌كان له‌ هه‌ردوو ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور و كارۆلینای باشوور كه‌ڵه‌كه‌بووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هۆشدارییان داوه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ ئاو تاكو یه‌ك مه‌تر به‌رز ببێته‌وه‌ له‌ دوو ویلایه‌تیش زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س ته‌زووی كاره‌بایان پچڕاوه‌.

لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن به‌ هۆی باهۆزه‌كه‌وه‌، ٣١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ ٢٤یان له‌ ویلایه‌تی كارۆلینای باکوورن.‌‌

هاوكات پێشبینی ده‌كرێت باهۆزه‌كه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی بكاته‌ سه‌ر ژیانی نزیكه‌ی ١٠ ملیۆن كه‌س و ئه‌و زیانانه‌ی له‌ ئاكامی باهۆزه‌كه‌یشه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌وه‌ به‌ بڕی ١٧٠ ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێن. 


581 جار خوێندراوەتەوە
18/09/2018

بابەتی زیاتر