Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەرهەم ساڵح بە نامەیەك داوای گەڕانەوەی بۆ ناو یه‌كێتی كردووه‌


په‌یام 

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ نامه‌یه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی كردووه‌. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 19/9/2018 لە شاری سلێمانی، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی بەڕێوەچوو."

ئه‌وه‌یشی وتووه‌: سەركردایەتی یەكێتیی بەمەبەستنی یەكخستنەوەی هێز و تواناكان و پاراستنی بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و خەڵكی كوردستان، پێشوازی لە نامەكەی د. بەرهەم ساڵح كرد بۆ هاتنەوەو یەكگرتنەوەی خۆی و هەڤاڵەكانی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

هاوكات ئه‌وه‌یشی وتووه‌ ئەنجومەنی سەركردایەتی د. بەرهەم ئەحمەد ساڵحی وەكو كاندیدی (ی.ن.ك) دەستنیشان كرد بۆ سەرۆك كۆماری عێراق. 

792 جار خوێندراوەتەوە
19/09/2018

بابەتی زیاتر