Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاگری.. كۆتایی ئه‌م مانگه‌ فیستیڤاڵێك له‌ژێر ناوی ئەحمەدی خانی به‌رێوه‌ده‌چێت


په‌یام 

بە مەبەستی گەیاندنی ناو و ناوبانگی ئەحمەدی خانی بە نەوەی نوێ و ناساندنی ئەو کەسایەتییە، پارێزگای ئاگری لە نێوان رۆژانی ٢٩ بۆ ٣٠ی ئەیلوولدا فێستیڤاڵی کولتوور، گەشتیاری و هونەری ئەحمەدی خانی بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک سازدەکات. 

لەوبارەیەشەوە پارێزگاری ئاگری، سولەیمان ئەلبان ئاماژەی بەوەکردووه‌ ئامانجیان ئەوەیە کەسایەتی مەعنەویی ئەحمەدی خانی بۆ نەوەی نوێ روونبکەنەوە و بیناسێنن.

پارێزگاری ئاگری ئه‌وه‌یشی وتووه‌:"پارێزگای ئاگری، بە مەبەستی یادکردنەوەی زانای ئیسلام، سۆفی و ئەدیب، ئەحمەدی خانی هەڵدەستێت بە رێکخستنی فێستیڤاڵی کولتوور، گەشتیاری و هونەری ئەحمەدی خانی بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک لە نێوان رۆژانی ٢٩ بۆ ٣٠ ئەیلوولدا". 

ئاماژەی بەوەشکرد رێورەسمی کردنەوە فێستیڤاڵەکە لەبەردەم مەزاری ئەحمەدی خانی بە خوێندنی مەولود دەستپێدەکەین و دواتر رێپێوانی یادکردنەوە بەرەو کۆشکی ئیسحاق پاشا سازدەکەین و دوای پێشکەشکردنی وتارەکانیش، چالاکییەکانمان دەستپێدەکات". 

ئەلبان ئاشكرایشیكرد نزیکەی ٨٠ ئەکادیمیست لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە دێن و بەشداریی لە چالاکییەکاندا دەکەن و بەدرێژایی ماوەی فێستیڤاڵەکەش چوونە ژوورەوە بۆ مۆزەخانەی ئەحمەدی خانی بەخۆڕایی دەبێت. 

369 جار خوێندراوەتەوە
19/09/2018

بابەتی زیاتر