Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارتی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر كاندیدكردنی د. به‌رهه‌م راگه‌یاند


په‌یام 

وته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكرات له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی له‌ باره‌ی كاندیدكردنی د. به‌رهه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار راگه‌یاند و وتویه‌تی: یه‌كێتی ئێمه‌ی ئاگادارنه‌كردووه‌ته‌وه‌ له‌ كاندیدكردنی به‌رهه‌م سالح. 

ئه‌وه‌یشی وتووه‌: پۆستی سەرۆكی كۆمار ئیستحقاقی گەلی كوردستانە و نابێ هیچ لایەنێك تەنیا بە موڵكی خۆی بزانێت، بۆیە پارتیمان بۆ پڕكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندیدی خۆی دەبێت.

ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌:

لێدوانێك لە وتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، دەربارەی پاڵاوتنی دكتۆر بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە:

 ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوا كۆبوونەوەماندا لەگەڵ جێگری سكرتێری گشتی و بەرپرسی دەستەی كارگێری و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی، خواست و هەوڵەكانمان بۆ ئەوە بوو وەك چۆن بە یەكگرتوویی و یەك بەرنامەیەیی لە بەغداین، هەرواش بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەسەر یەك كاندید رێكبكەوین، هەروەها وەكو ئیستحقاقی هەڵبژاردن بەحەقی خۆمانزانی  پۆستی سەرۆك كۆمار كە چەند جارێكە لە لایەن یەكێتیەوە كاندیدی بۆ دیاری كراوە، ئەم جاریان لە لایەن پارتیمانەوە و بە كاندیدی پارتیمان پر بكرێتەوە، لەم بارەوەش پێشنیار و را گۆرینەوەمان هەبووە، بڕیار وابوو برایانی یەكێتی دوای گەرانەوەیان بۆ كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی ئاگادارمان بكەنەوە بەڵام ئاگاداریان نەكردینەوە تا ئەمرۆ لە راگەیاندنەوەکانەوە بیستمان كە دكتۆر بەرهەم سالحیان دوای گەرانەوەی بۆ ناو یەكێتی تاك لایانە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار پاڵاوتووە.

ئێمە وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنین كە پۆستی سەرۆكی كۆمار ئیستحقاقی گەلی كوردستانە و نابێ هیچ لایەنێك تەنیا بە موڵكی خۆی بزانێت، بۆیە پارتیمان بۆ پڕكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندیدی خۆی دەبێت.

مەحمود محەمەد

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان

19/9/2018

3053 جار خوێندراوەتەوە
19/09/2018

بابەتی زیاتر