Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ترەمپ ستایشی رێککەوتنی نیمچە دوورگەی کۆریا دەکات


په‌یام

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ستایشی رێککەوتنی نێوان هەردوو سەرۆکی کۆریای باکوور و باشووری کرد کە دوێنێ ئەنجامدراو گوتی: "لە کۆریای باشوور و کۆریای باکوور هەواڵی باشمان پێ گەیشت. ئەوان (هەردوو سەرۆک) بەیەکەوە کۆبوونەوە و کاردانەوەی باشیان نیشاندا".

ترەمپ خۆشحالی خۆی دەربڕی بە رێککەوتنی نێوان سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون و سەرۆکی کۆریای باشوور موون جای ئین کە دوێنێ لە کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و گوتی: "لە کۆریای باشوور و کۆریای باکوور هەواڵی باشمان پێ گەیشت. ئەوان (هەردوو سەرۆک) بەیەکەوە کۆبوونەوە و کاردانەوەی باشیان نیشاندا".

ترەمپ لە درێژەی گوتەکان جەختی کردەوە لەوەی کە ئیدی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ناکرێت و گوتیشی: "ئیدی چەکی ئەتۆمی تاقی ناکرێتەوە. مووشەک تاقی ناکرێتەوە. ئیدی ئەو وڵاتە بەیەکەوە کار دەکەن بۆ ئۆڵۆمپیاتەکان".

283 جار خوێندراوەتەوە
20/09/2018

بابەتی زیاتر