Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. باوكێك دوو منداڵەكەی فڕێ‌ دەداتە سەر جادە


په‌یام 

شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی ڕاپەڕین لە شاری سلێمانی و كاتژمێر 3 ی شەو باوكێك دوو منداڵی خۆی بەلێدان و ئەشكەنجە فڕێدەداتە سەر جادە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌ شه‌وی رابردوو بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 8 تۆمەتبار دەستگیركردووه‌. 

به‌ پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس شه‌وی رابردوو چەند كەسێك هەڵدەكوتنە سەر سۆپەرماركێتێك و دەستڕێژی گولە دەكەن بەو هۆیەوە كەسێك بریندار دەبێت.

دوای گەیشتنی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین بە هاوكاری بەشی پۆلیسی فریاكەوتن توانرا لە ماوەیەكی كەمدا 7 تۆمەتباری ڕوداوەكە بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەكانی (405-31 و 477 ) دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر كڵاشینكۆفێك و چەند گولەیەكدا.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌ تۆمه‌تباره‌كان هه‌ر له‌ گه‌ره‌كی راپه‌ڕین كاتژمێر 3 ی شەو باوكێك دوو منداڵی خۆی بەلێدان و ئەشكەنجە فڕێدەداتە سەر جادە و هێزەكانی پۆلیس دەستبەجێ‌ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا تۆمەتبار ( باوكی منداڵەكان ) دەستگیر بكرێت بە فەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 7 ی خێزانی.

هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: لە ئێستاشدا منداڵەكان بۆ خانەی چاودێری مێردمنداڵان گواستراونەتەوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.

656 جار خوێندراوەتەوە
20/09/2018

بابەتی زیاتر