Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له‌ تاران بانگهێشتده‌كاته‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا ده‌كات


په‌یام 

ئه‌حمه‌د مه‌حجوب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، عێراق باڵیۆزی خۆی‌ له‌ تاران بانگهێشتكردۆته‌وه‌، بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و ڕه‌فتاره‌ی‌ به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی عێراقی ئه‌نجامیداوه‌.

مه‌حجوب وتیشی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ نیگه‌رانه‌ له‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ نابه‌رپرسانه‌ی باڵیۆزه‌كه‌ی له‌ تاران به‌رامبه‌ر ژماره‌یك هاوڵاتی عێراقی ئه‌نجامیداوه‌" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ فه‌رمانیكردووه‌ به‌ بانگهێشتكردنه‌وه‌ی باڵیۆزه‌كه‌ی له‌تاران، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی له‌ به‌رامبه‌ریدا.

مه‌حجوب ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ هه‌موو نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ڕاده‌سپێرێت كه‌ له‌خزمه‌تی هاوڵاتیانی‌ عێراقیدابن و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی پێویستیان بۆ دابین بكه‌ن.

بانگهێشتكردنه‌وه‌ی‌ ڕاجح موسه‌وی باڵیۆزی عێراق له‌تاران له‌كاتێكدایه‌" كه‌ ناوبراو له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ڕوبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی زۆری‌ عێراقیه‌كان بۆته‌وه‌" دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ تۆمارێكی ڤیدیۆیی كه‌تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی توڕه‌و نه‌شیاو مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی عێراقیدا ده‌كات.

430 جار خوێندراوەتەوە
20/09/2018

بابەتی زیاتر