Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا نه‌بێت وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئارامی به‌خۆوه‌ نابینن


په‌یام 

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا نه‌بێت ئه‌و وڵاتانه‌ ئارامی به‌خۆوه‌ نابینن.

دۆناڵد تڕامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ تویتێكیدا له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی: ئه‌مریكا وڵاتانی‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌پارێزێت و ئه‌و وڵاتانه‌ به‌بێ‌ ئه‌مریكا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئارامی به‌خۆوه‌نابینن.

تڕه‌مپ ناڕازییه‌ به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و داواش ده‌كات، له‌به‌رانبه‌ر پارێزگاریی ئه‌مریكا بۆ هه‌ندێك له‌ وڵاتانی نێو ڕێكخراوه‌كه‌، ئۆپیك كار بۆ دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت بكات و وتویه‌تی: سه‌ره‌ڕای پاراستنی ئاسایش و ئه‌منیه‌تی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و وڵاتانه‌ به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و پێویسته‌ (ئۆپیك) له‌ئێستادا نرخه‌كان داببه‌زێنێت. 

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ له‌ ڕێكخراوی (ئۆپیك) ده‌گرێت له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، له‌ مانگی نیسانی ڕابردووشدا ڕایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ڕه‌تده‌كاته‌وه‌. 

ئه‌م تویته‌ی ترامپ له‌كاتێكدایه‌، وڵاتانی ئه‌ندام له‌ رێكخراوی (ئۆپیك) به‌نیازن له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌ جه‌زائیر كۆببنه‌وه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه‌ به‌ پشكی به‌رهه‌مهێنانی وڵاته‌ به‌رهه‌مهێنه‌كاندا بكرێت.

له‌ئێستادا نرخی نه‌وت به‌راورد به‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی، به‌رزترین ئاستی به‌خۆوه‌ بینیوه‌و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو له‌ 80 دۆلار نزیك بۆته‌وه‌.

775 جار خوێندراوەتەوە
20/09/2018

بابەتی زیاتر