Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ڤێتنام كۆچی دواییكرد


په‌یام 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، تران دای كوانگ سه‌رۆكی ڤێتنام به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ و له‌ ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا كۆچی دواییكرد. 

میدیای فه‌ڕمی ڤێتنام بڵاویكرده‌وه‌ كوانگ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایكردووه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆری پزیشكه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ جێگیركردنه‌وه‌ی بارودۆخی ته‌ندروستی ناوبراو. 

كوانگ له‌ هه‌فته‌ی رابردووه‌وه‌ كاریگه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی پیوه‌دیاربوو كاتێك زه‌ردهه‌ڵگه‌راو نه‌یتوانی له‌سه‌ر پێیه‌كانی بوه‌ستێت كاتێك پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ئێندۆنیزیا كرد.

له‌ سیستمی حكومڕانی ڤێتنامدا ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌ فه‌رمانڕه‌وا بوونی نییه‌، و وڵاته‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی پارتی كۆمۆنیسته‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت. 

كۆتا ده‌ركه‌وتنی كوانگ له‌ چوارشه‌مه‌ی رابردوو بوو كاتێك له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی پارتی كۆمۆنیست كۆبوویه‌وه‌ و پێشوازی له‌ شاندی چینییه‌كان كرد. 

351 جار خوێندراوەتەوە
21/09/2018

بابەتی زیاتر