Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی ئاشتییه‌


په‌یام 

ئه‌مڕۆ 21ـی سێپتێمبه‌ر له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا یادی رۆژی جیهانی ئاشتی ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1981 ه‌وه‌ له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌. 

مه‌به‌ست له‌ ته‌رخانكردنی رۆژێك به‌ ناوی ئاشتییه‌وه‌ بۆ وه‌لانانی جیاوازییه‌كان و بنیادنانه‌وه‌ی متمانه‌و پێكه‌وه‌ژیان بوو له‌ ناو نهته‌وه‌كانی سه‌رزه‌وی و كۆمه‌ڵگاكاندا. 

هاوكات له‌م رۆژه‌دا رێكخراوه‌كانی ئاشتی به‌یاننامه‌ی تایبه‌ت به‌ یادكردنه‌وه‌ی رۆژه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌ن و داوای به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ن. 

باڵیۆزی رێكخراوی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستانیش په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كۆپییه‌كی بۆ دیجیتاڵ میدیای په‌یام ناردووه‌ و و تێیدا هاتووه‌: له‌مرۆژه‌ پیرۆز و میژووییه‌دا به‌ ناوی‌ به‌ڕێز ئه‌مینداری‌ گشتی‌ و ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ ڕێكخراوی‌ ئاشتی‌ جیهانی‌  پیرۆزبایی‌ گه‌رمتان لێ ده‌كه‌م و خوازیارم كه‌ هه‌ میشه‌ لێبوورده‌ و دڵپاك وبه‌ خشنده‌بن. 

ره‌نج باراوی باڵێۆزی‌ ئاشتی‌، له‌ په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: كه‌سوكارانی‌ ئازیزمان ئێمه‌ نه‌وه‌ی‌ ئاده‌م و حه‌واین هه‌ موومان گۆشكراوین به‌سۆزو خوشه‌ویستی‌ و بڕوای‌ مرۆڤایه‌تی‌ هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رمان كه‌ لێبوورده‌ بین و تۆڵه‌ و ڕق وه‌ لا بنێین و ڕێز له‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ بگرین كه‌ ده‌بنه‌ دووژمنمان و به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ ڕقیان خۆشه‌و یستیان پێ ببه‌خشین تا ده‌روونیان ڕزگار بكه‌ین له‌ نشێوی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێكه‌وه‌ ژیان فه‌راهه‌م بكه‌ین له‌ وڵاتدا. 

هاوكات جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه‌: وه‌كو ڕێكخراوی‌ ئاشتی‌ جیهانی‌ لێره‌وه‌ پشتیوانی‌ له‌ حكومه‌ته‌ نیشتیمانیه‌كانی‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان و دام وده‌زگاكانی‌ ئاسایش و ناوخۆ، حكومه‌ته‌ خۆجییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ به‌ر قه‌رار بوونی‌ ئاشتی‌ و ئاشته‌وایی‌ و هه‌روه‌ها لێره‌وه‌ داواده‌كه‌ین له‌ قه‌واره‌ سیاسیه‌كانی‌ وڵات هاوكار و پشتی‌ یه‌كتر بن بۆ قه‌ڵاچۆكردنی‌ تیرۆر و پاراستنی‌ شكۆمه‌ندی‌ ده‌ستوو رو سه‌روه‌ری‌ یاسا,خوازیارین كه‌ ناكۆكی‌ و دژواری‌ سیاسی‌ و ململانێی‌ وه‌لا بنرێت تا هه‌مووان به‌شداربن له‌ بونیادنانی‌ عێراقێكی‌ ئاشتی‌ و پێكه‌وه‌ژیاندا.                                                              

308 جار خوێندراوەتەوە
21/09/2018

بابەتی زیاتر