Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ماوه‌ی‌ مانه‌وه‌ی‌ سوپای توركیا له‌ ناو خاكی عێراق‌ و سووریا درێژده‌كرێته‌وه‌


په‌یام

ماوه‌ی‌ مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ سوپای توركیا له‌ ناو خاكی عێراق‌و سووریا درێژده‌كرێته‌وه‌ و سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری توركیاش باس له‌ هه‌ره‌شه‌ی‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات.

سه‌رۆكایه‌تی‌ توركیا پێشنیارێكی‌ له‌باره‌ی به‌رده‌وامی مه‌ترسییه‌كانی ناوچه‌كانی نزیك به‌ سنووری توركیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته‌ ئاراسته‌ی‌ په‌رله‌مان كردوه‌ و داوای درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ ئۆپراسیۆنه‌كان بۆ ماوه‌ی‌ ساڵێكی دیكه‌ ده‌كات.

له‌ پێشنیاره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پرسی سه‌قامگیری و یه‌كریزی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق كراوه‌ته‌وه‌، راشگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ بوونی به‌رده‌وامی په‌كه‌كه‌ و داعش له‌ عێراق و هه‌وڵه‌كانی جیاكاری نه‌ته‌وه‌یی، به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا دروست ده‌كات. 

هاوكات باس له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی داعش، و په‌كه‌كه‌ و په‌یه‌ده‌- و یه‌په‌گه‌ له‌ سووریا بۆ سه‌ر توركیا كراوه‌ و ئاماژه‌ به‌ ئه‌ركه‌كانی توركیا له‌مه‌ڕ له‌ناوبردنی چالاكییه‌كانی ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی‌ نزیك توركیا كراوه‌.

299 جار خوێندراوەتەوە
21/09/2018

بابەتی زیاتر