Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند


په‌یام 

ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند و ناوی ده‌یان كه‌س و دامه‌زراوه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی خسته‌ لیستی كه‌سه‌ تایبه‌ته‌ دیاریكراوه‌كان كه‌ له‌ دامه‌زراوه‌كانی به‌رگری و هه‌واڵگری رووسیا كارده‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ میانی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئه‌مریكا به‌ رێگای سزادان سزای نوێی به‌سه‌ر 33كه‌سایه‌تی‌ و دامه‌زراوه‌ی روسیاد سه‌پاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی واژووكراودا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێی داوه‌ بڕیاری داوه‌ ناوی 33 كه‌س و دامه‌زراوه‌ی رووسیا كه‌ له‌ دامه‌زراوه‌كانی به‌رگری و هه‌واڵگری رووسیا كارده‌كه‌ن بخاته‌ خسته‌ لیستی كه‌سه‌ تایبه‌ته‌ دیاریكراوه‌كان به‌ مه‌به‌ستی‌ سزادانیان.

له‌ رێگای ئه‌م بڕیاره‌یشه‌وه‌ ئه‌و كه‌س و دامه‌زراوانه‌ی له‌مه‌ودوا له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ كاربكه‌ن له‌وانه‌یه‌ سزاكانی ئه‌مریكا بیانگرێته‌وه‌. 

مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوو كۆنگرێسی ئه‌مریكی به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی رووسیا له‌ ئۆكراینا و هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ستوه‌ردان له‌ هه‌ڵبژاردنی  سه‌رۆكایه‌تی له‌ ئه‌مریكا‌ رێگای خۆش كرد له‌ به‌رده‌م سزادانی رووسیا له‌ چوارچێوه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئه‌مریكا به‌ رێگای سزادان. 

469 جار خوێندراوەتەوە
21/09/2018

بابەتی زیاتر