Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. بۆ یه‌كه‌مجار ژنه‌ بێژه‌رێك هه‌واڵه‌كانی له‌ كه‌ناڵی فه‌رمیی سعوودیه‌وه‌ پێشكه‌شكرد


په‌یام 

رۆژی پێنجشەممە بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كه‌ناڵی ئه‌لسعوودییه‌ی فه‌رمییه‌وه‌، ژنه‌ بێژه‌رێك به‌ناوی وینام ده‌خیل، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی گه‌شتی هه‌واڵه‌كان له‌ شاشه‌كانه‌وه‌ ده‌ركه‌وت. 

وینام ده‌خیل له‌ چوارچێوه‌ی ناساندنی وه‌رزی نوێی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌ و گه‌شته‌كانی هه‌واڵدا، له‌گه‌ڵ بێژه‌ر عومه‌ر نه‌شوان هه‌واڵه‌كانیان پێشكه‌شكرد. 

ده‌خیل ده‌رچووی به‌شی چاپه‌مه‌نی زانكۆی ئه‌مریكییه‌ له‌ لوبنان و پێشتر له‌ ده‌زگا به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی، كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ڕی و كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌ب كاریكردووه‌. 

له‌رێگه‌ی ئه‌و ریفۆرمانه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌ سعوودیه‌ ئه‌نجامدراون، ژنان ده‌توانن ئۆتۆمبیل لێبخوڕن، بێ مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ره‌كانیان كۆمپانیا دابمه‌زرێنن، له‌ وه‌زاره‌تی داد كاربكه‌ن و به‌مه‌به‌ستی بینینی پێشبڕكێ وه‌رزشییه‌كان بچنه‌ یاریگاكان. 

ئامانجی سعوودیه‌ بۆ ساڵی ٢٠٣٠ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ له‌ رێژه‌ی به‌شداریی ژنان له‌ بازاڕی كاردا له‌ ٢٢ له‌سه‌داوه‌ بۆ ٣٣ له‌سه‌دا به‌رزبكاته‌وه‌. 

 

981 جار خوێندراوەتەوە
21/09/2018

بابەتی زیاتر