Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری نه‌وتی ئێران: ئاڵوگۆڕی نه‌وت له‌نێوان عێراق و ئێران نه‌وه‌ستاوه‌


په‌یام 

وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند ئاڵوگۆڕی نه‌وت له‌نێوان عێراق و وڵاته‌كه‌یدا درێژه‌ی هه‌یه‌ و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له‌رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه‌.

بیژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ وه‌زیری نه‌وتی‌ ئێران له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت كردووه‌.

وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ ئاڵوگۆڕی نه‌وت له‌نێوان عێراق و ئێراندا درێژه‌ی هه‌یه‌ و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له‌رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌شی نه‌شاردووه‌ته‌وه‌ كه‌ خوازیارن ئاستی بازرگانیی نه‌وت له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌رزبكه‌نه‌وه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی قۆناغی دووه‌می سزاكان به‌سه‌ریدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه‌ له‌ 5ی تشرینی دووه‌می داهاتوودا، كه‌ ئامانج لێی دابه‌زاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانه‌ بۆ نزمترین ئاست، تاران تووشی ئاسته‌نگ له‌ فرۆشتنی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی ببێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری نه‌وتی كه‌ركووك ببێت.

338 جار خوێندراوەتەوە
21/09/2018

بابەتی زیاتر