Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیله‌وه‌؛ ژماره‌یه‌ك فه‌له‌ستینی شه‌هیدو برینداربوون


په‌یام

له‌ ئاكامی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی به‌ڕووی خۆپیشانده‌رانی فه‌ڵه‌ستینی له‌كه‌رتی غه‌ززه‌، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر شه‌هید و برینداربوون.

به‌هۆی  ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی به‌ڕووی خۆپیشانده‌رانی فه‌ڵه‌ستینی له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌ نزیك سنووری كه‌رتی غه‌ززه‌، هاووڵاتییه‌كی فه‌ڵه‌ستینی شه‌هید بوو و 54ی دیكه‌ش برینداربوون. 

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌شره‌ف قودره‌، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌، له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌هید بووه‌ گه‌نجێكی فه‌ڵه‌ستینی ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ و، به‌ فیشه‌ك شه‌هیدكراوه‌.
وتیشی: هه‌ر له‌میانی خۆپیشاندانه‌كاندا، 54 فه‌ڵه‌ستینی دیكه‌ برینداربوون و دۆخی ته‌ندروستی پێنج له‌ برینداره‌كانیش ناجێگیره‌. 

نزیكه‌ی 26 هه‌فته‌یه‌ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستینی،  ده‌سته‌ی نیشتمانی باڵای خۆپیشاندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌،  خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و، ده‌سته‌كه‌ش ڕایانگه‌یاندووه‌: تا به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان كه‌ بریتین له‌ شكاندنی گه‌مارۆكان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بۆسه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، له‌ خۆپیشاندان به‌رده‌وامده‌بن.

690 جار خوێندراوەتەوە
22/09/2018

بابەتی زیاتر