په‌یام
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ محمه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
حه‌لبوسی، كه یاوه‌ری شاندێكی په‌رله‌مانی هاتووه‌ته هه‌رێم، له‌میانی سه‌ردانه یه‌ك ڕۆژییه‌كه‌یدا چاویده‌كه‌وێت به چه‌ندین به‌رپرسی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت حه‌لبوسی چاویبكهوێت به نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، و مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، و مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، له‌میانی كۆبونه‌وه‌كاندا تاوتوێی چه‌ندین دۆسیه‌ی سیاسی بكه‌ن.
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مه یه‌كه‌مین سه‌ردانی حه‌لبوسی-یه بۆ هه‌ولێر و وابڕیاریشه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ولێر به‌جێبهێڵێت.
539 جار خوێندراوەتەوە
22/09/2018