Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران.. دوواین ئاماری كوژراوو برینداری هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌


په‌یام

جێگری پارێزگاری خوزستان عەلی حوسەینزادە رایگەیاند کە لە ئاکامی هێرشێکی چەکداری بۆسەر مەراسیمی سەربازی لە شاری ئەهواز 24 کەس گیانیان لەدەستدا و 53ی دیکەش بریندار بوون. 

حوسەینزادە رایگەیاندووە: "لە شاری ئەهواز کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای ئێران لە مەراسیمێکی سەربازی کە لە ساڵرۆژی جەنگی عێراق - ئێران سازکرابوو، هێرشێکی تیرۆریستی ئەنجامدرا و بەهۆیەوە 24 کەس گیانیان لەدەستدا و 53٠ی دیکەش بریندار بوون".

جێگری پارێزگای خوزستان لە لێدوانێکی بۆ تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران وتی: "ئەو تیرۆریستانەی کە هێرشیان کردە سەر مەراسیمە سەربازییەکە دوانیان کوژران و دوانیشیان بە زیندوویی دەستگیر کراون". 

لە لێدوانێکیشدا وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رەمەزان شەریف وتی: "هێرشە تیرۆریستییەکە لەلایەن رێکخراوی ئەلئەحوازییە ئەنجامدراوە".


884 جار خوێندراوەتەوە
22/09/2018

بابەتی زیاتر