Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆبونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بۆ دیاریكردنی‌ سه‌رۆك كۆمار دواده‌خرێت

په‌یام

كۆبونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌باره‌ی یه‌كلایی كرده‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنی‌ كاندیدی پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق دواده‌خرێت.

به‌پێی زانیاریه‌كانی‌ تۆری میدیای كۆمه‌ڵ، كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كه‌ بریار بوو رۆژی سێ شه‌ممه‌ به‌رواری 25ی  ئه‌یلول به‌رێوه‌بچێت دواده‌خرێت.

به‌پێی زانیاریه‌كانی‌ په‌یام كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی‌ عێراق بۆ رۆژی 2ی مانگی داهاتوو دواخراوه‌ و دوای هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، دیاریكردن و هه‌ڵبژاردنی‌ كاندیدێكی‌ كورد بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یام هۆكاری دواخستنی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقی گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆ ناكۆكیه‌كانی‌ نێوان پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌باره‌ی دیاریكردنی‌ كاندیده‌كانی‌ كورد بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار.

به‌پێی زانیاریه‌كان پارتی‌ به‌ مه‌رج رازی ده‌بێت به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ببێت به‌ سه‌رۆك كۆمار و مه‌رجه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رهه‌م ساڵح له‌ ژێر ركێفی پارتی‌ و مه‌سعود بارزانیدا بێت و بۆ هه‌ر پرسێكی‌ چاره‌نووسساز به‌رهه‌م ساڵح بگه‌رێته‌وه‌ بۆ لای مه‌سعود بارزانی‌ و به‌و پێیش بارزانی‌ ببێته‌ مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری عێراق.

455 جار خوێندراوەتەوە
22/09/2018

بابەتی زیاتر