Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی عێراق باڵیۆزی خۆی له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران دوورخسته‌وه‌

په‌یام

به‌هۆی سوكایه‌تیپێكردن به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی عێراقی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی خۆی له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران دوورخسته‌وه‌و كه‌سێكی تری له‌و پۆسته‌ دانا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه‌ راجح موسه‌وی باڵیۆزی خۆی له‌ تاران له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه‌ و له‌بری ئه‌ویش سه‌عد جه‌واد كراوه‌ به‌ باڵیۆز.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی راجح موسه‌وی له‌و پۆسته‌ گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ "سوكایه‌تیپێكردن" به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی عێراقی دانیشتووی ئێران له‌ یه‌كێك له‌ دیداره‌كاندا و راشیگه‌یاند مامه‌ڵه‌ی ئه‌و به‌پرسه‌ عێراقیه‌ نابه‌رپرسانه‌ بووه‌.

هه‌فته‌ی‌ رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ راجح موسه‌وی باڵیۆزی عێراقی له‌ تاران بانگهێشت كرده‌وه‌ بۆ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامبدات.

به‌پێی گرته‌یه‌كی‌ ڤیدۆیی كه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ بڵاكراوه‌ته‌وه‌ راجح موسه‌ی باڵیۆزی عێراق له‌ تاران له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی‌ عێراقی هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ریان و لێیان توڕه‌ ده‌بێت و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر رازی نین ده‌توانن ئه‌م وڵاته‌ به‌جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆتان و دواتر كۆبونه‌وه‌ش به‌ جێده‌هێڵێت.

362 جار خوێندراوەتەوە
22/09/2018

بابەتی زیاتر