Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌سره‌.. 80 هه‌زار كه‌س به‌هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌وه‌ ژه‌هراویبوون

په‌یام

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سنووری پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عێراق به‌هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌وه‌ ژه‌هراوی بوون، بۆ 80 هه‌زار كه‌س به‌رزبویه‌وه‌.

 له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، كه‌ مه‌هدی ته‌میمی، به‌رپرسی ئۆفیسی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراق له‌به‌سره‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، ده‌ڵێت: ژماره‌ی ژه‌هراویبووان  له‌سنووری پارێزگای به‌سره‌ زۆر زیادیكردوه‌.

له‌به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق، رێژه‌ی مادده‌ی ره‌قی ناو ئاوی خواردنه‌وه‌، به‌پێی رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی،  نابێت هه‌زار و 200 تێپه‌ڕبكات، به‌ڵام له‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سره‌دا گه‌یشتووه‌ته‌ حه‌وت هه‌زارو 500.

له‌به‌شێكی تری ڕگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ئێستادا  به‌هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌وه‌،  ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سنووری پارێزگای به‌سره‌ له‌باشووری عێراق ژه‌هراوی بوون، بۆ 80 هه‌زار كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه‌و، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و پیسبوونه‌ش نه‌كرێت، ژماره‌ی ژه‌هراویبووان زۆر زیاتر ده‌بن. 


346 جار خوێندراوەتەوە
22/09/2018

بابەتی زیاتر