Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران.. ئاماری هێرشه‌كه‌ی ئه‌هواز گه‌یشته‌ 25 كوژراو 60 بریندار

په‌یام

‌له‌ ناوچه‌ی‌ ئه‌هوازی‌ باشووری‌ ئێران و له‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ نمایشێكی‌ سه‌ربازی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌دا، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ده‌سترێژی گولـله‌یان له‌ سه‌ربازه‌كان كردو له‌ ئه‌نجامدا ده‌یان سه‌ربازی ئێرانی‌ كوژران و بریندار بوون.


ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، هێرشبه‌ره‌كان ته‌قه‌یان له‌ نمایشه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ كردووه‌و به‌هۆیه‌وه‌ 25 سه‌رباز كوژراون و 60 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. دوو كه‌سیش له‌ هێرشبه‌ره‌كان كوژراون.

به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌كانی‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا هێرشبه‌ران جلوبه‌رگی سه‌ربازییان له‌به‌ركردووه‌ و، له‌ پشتی سه‌كۆی نمایشه‌كه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ ده‌ خوله‌ك ته‌قه‌یان كردووه‌ و ده‌سترێژی گوله‌یان له‌ سه‌ربازان كردوه‌.
هاوكات بزوتنه‌وه‌ی به‌رگریی نیشتیمانی ئه‌هواز به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ هێرشه‌كه‌ی شاری ئه‌هوازی ئێران ڕاگه‌یاند.

دوای هێرشه‌كه‌ی‌ ئه‌هواز، ئێران دوو ده‌روازه‌ی سنوریی له‌گه‌ڵ عێراق داخست و محه‌مه‌د جه‌واز زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا هه‌ره‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كرد و وڵاتانی‌ كه‌نداو و  ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ له‌ پشت هێرشه‌كه‌ی ئه‌هوازه‌وه‌ن.

هاوكات ڤلادیمۆر پۆتین سه‌رۆكی ڕووسیا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شاری ئه‌هوازه‌وه‌ پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی‌ سه‌رۆككۆماری ئێران كرد و خه‌مباری خۆی بۆ گیانله‌ده‌ستدانی‌ سه‌ربازانی‌ ئێرانی‌ راگه‌یاند.

481 جار خوێندراوەتەوە
22/09/2018

بابەتی زیاتر