Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. ئۆپه‌راسیۆنی بیابان له‌ دژی داعش ده‌ستیپێكرد

په‌یام

سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی دژی رێكخراوی داعش،  له‌ ناوچه‌ بیابانه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی مووسڵ، ئه‌نباڕ و سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستپێكرد.

یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: سوپای عێراق و ئه‌و هێزانه‌ی پشتیوانی سوپا ده‌كه‌ن، له‌ دژی رێكخراوی داعش له‌ ناوچه‌ بیابانه‌كان، ده‌ستیان به‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان كردووه‌. 

وتیشی: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ حه‌وت قۆڵه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان كردووه‌ له‌ ناوچه‌ بیابانه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی موسڵ، ئه‌نباڕ و سه‌ڵاحه‌دین. 

هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا، یه‌حیا ره‌سوڵ جه‌ختیشیكرده‌وه‌، له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی عێراق ئامانجه‌كانیان به‌ته‌واوی  پێكاوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2017 رایگه‌یاندبوو، كه‌ به‌ته‌واوی كۆتاییان به‌ بوونی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له‌ عێراق هێناوه‌.

320 جار خوێندراوەتەوە
22/09/2018

بابەتی زیاتر