Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار لە بەرنامەى کاری دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانى عێراقدا نییە


په‌یام


ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كارنامه‌ی‌ دانیشتنی‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌و هیچ ئاماژه‌یه‌ك نه‌كراوه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، دانیشتنی‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ پێكهێنانی‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی‌ په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ به‌سره‌ و دابینكردنی‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌و شاره‌ به‌ ئاماده‌بونی‌ وه‌زیرانی‌ ته‌ندروستی‌ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان و شاره‌وانییه‌كان. 

هاوكات یه‌كێتی و پارتی هه‌ریه‌كه‌یان پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ مافی خۆیان ده‌زانن  و تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته‌ رێكنه‌كه‌وتوون له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا؛ یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵه‌حی وه‌ك كاندیدی فه‌رمی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌ستنیشانكرد.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام، هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ سه‌ره‌تای مانگی 10 ئه‌نجام ده‌دریت.


399 جار خوێندراوەتەوە
23/09/2018

بابەتی زیاتر