Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا داوای‌ بینین و كۆبونه‌وه‌ له‌ ڕابه‌ری‌ باڵای‌ شۆڕشی‌ ئێران ده‌كات

په‌یام

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ئاماده‌ییی‌ سه‌رۆكی‌ وڵاته‌كه‌ی بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵا خامنه‌یی‌ ڕێبه‌ری‌ باڵای‌ شۆڕشی‌ ئیسلامی‌ ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ فۆكس ڕایگه‌یاند: دۆناڵد تڕامپی‌ سرۆكی‌ ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ له‌ نیۆرك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ ئێران كۆببێته‌وه‌.

پۆمپیۆ وتیشی‌: تڕامپ ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ ئێران كۆببێته‌وه‌ به‌ڵام باوه‌ڕیانوایه‌ سه‌رۆك و ڕێبه‌ری‌ ڕاسته‌قینه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئێران ئایه‌توڵا خامنه‌ییه‌ و سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ خامنه‌یی‌ كۆببێته‌وه‌.

وابڕیاره‌ له‌ 26ی‌ ئه‌م مانگه‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیۆرك به‌ڕێوه‌بچێت و حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ ئێرانیش له‌و كۆبونه‌وه‌ به‌شداری‌ ده‌كات.

جێگای‌ باسه‌ پاش كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ڕێكه‌وتن نامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ پێنج كۆ یه‌ك سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌ تا ئێستا هه‌شت جار داوای‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌به‌رپرسانی‌ ئێرانی‌ كردووه‌، به‌ڵام سه‌رجه‌می‌ پێشنیاره‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆ كۆبونه‌وه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ سه‌رانی‌ هه‌ردوو وڵات له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌و ئێران گه‌ڕانه‌وه‌و پابه‌ندبون به‌ڕێكه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی‌ به‌مه‌رجی‌ پێشوه‌ختی‌ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا داده‌نێت.

1239 جار خوێندراوەتەوە
23/09/2018

بابەتی زیاتر