Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارتی: پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار تاپۆ و پاوانی حیزبێكی دیاریكراو نییه‌

په‌یام

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق ئیستیحقاقی گه‌لی كوردستانه‌ و هه‌رگیز تاپۆ و پاوانی حیزبێكی دیاریكراو نییه‌.


مه‌كته‌بی سیاسی پارتی راگه‌یێندراوێك له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت ئه‌مجاره‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار هی ئێمه‌یه‌ و ئه‌و پۆسته‌ هه‌رگیز تاپۆ و پاوانی حیزبێكی دیاریكراو نییه‌. 

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هاتووه‌، ئێمه‌ كه‌ داوا ده‌كه‌ین ئه‌مجاره‌ پارتی پۆستی سه‌رۆككۆمار بگرێته‌ده‌ست، شه‌ڕمان بۆ پله‌ و پایه‌ نییه‌، به‌ڵام مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌ به‌ پشتیوانیی هه‌موو لایه‌ك وا بكه‌ین له‌مه‌ودوا ئه‌و پۆسته‌ ڕۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی باشتری هه‌بێت و داكۆكیكار بێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان و به‌ كه‌ڵكی میلله‌ته‌كه‌مان بێت نه‌ك بێ كاریگه‌ریی و بێ سوود بێت. 


له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتی و پێداگری یه‌كێتی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یێنێت: پێداگیریی یه‌كێتی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ هیچ به‌هانه‌یه‌كی موقنعی نییه‌، چونكه‌ رێككه‌وتنی‌ نێوان بارزانی‌ و تاڵه‌بانی‌ و رێككه‌وتنی‌ ستراتیژیش له‌باره‌ی ئه‌و پۆسته‌وه‌ ده‌مێكه‌ پشتگوێ خراوه‌.

350 جار خوێندراوەتەوە
23/09/2018

بابەتی زیاتر