Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕووسیا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی وڵاته‌كه‌ی‌ خسته‌ ئه‌ستۆی‌ ئیسرائیل

په‌یام

ڕووسیا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ سووریا، خسته‌ ئه‌ستۆی‌ ئیسرائیل و قه‌واره‌ی‌ جوله‌كه‌ی‌ به‌ پێدانی‌ زانیاریی‌ هه‌ڵه‌ و پێشلكردنی‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ نێوانیان تۆمه‌تبار كرد.

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ڕووسیا له‌ ڤیدیۆ گرافیكێكدا شێوازی‌ خستنه‌ خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ سوویا پیشانداوه‌ و، ئیگۆر كۆناشینكۆڤ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیایش ڕایگه‌یاند "هۆكاری‌ ئه‌و تراژیدیایه‌ كه‌مته‌رخه‌میی‌ هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ ئیسرائیل بووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ فڕۆكه‌ ڕووسییه‌كه‌ی‌ وه‌كو قه‌ڵغان به‌كار هێناوه‌".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا وتیشی‌ "له‌باره‌ی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی‌ بۆردوومانیان كردووه‌ ئیسرائیل زانیاریی‌ هه‌ڵه‌ی‌ به‌ ڕووسیا داوه‌ و، دواتریش ڕێگایان به‌ فڕۆكه‌ ڕووسییه‌كه‌ نه‌داوه‌ رێڕه‌وی خۆی‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت بگۆڕێت".

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ڕووسیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "ئه‌و ڕووداوه‌ وای‌ پیشان ده‌دات یان سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل گرنگی‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان رووسیا و ئیسرائیل ناده‌ن، یاخود ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی‌ بووه‌ته‌ هۆی‌ ڕووداوه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕێنماییه‌كانی‌ ئه‌وان مامه‌ڵه‌ی‌ كردووه‌".

هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو له‌ كاتی‌ بۆردوومانكردنی‌ ئامانجێك له‌ لازقیه‌ی‌ سووریا له‌لایه‌ن چوار فڕۆكه‌ی‌ ئێف 16ی‌ ئیسرائیله‌وه‌، فڕۆكه‌یه‌كی‌ جه‌نگیی‌ ڕووسیا به‌ 15 سه‌رنشینه‌وه‌ تێكشكا، دواتر وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕایگه‌یاند فڕۆكه‌كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ سووریاوه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج.

727 جار خوێندراوەتەوە
23/09/2018

بابەتی زیاتر