Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ به‌ ڕێژه‌ی 45% كه‌میكردووه‌


په‌یام

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاشكرای‌ ده‌كات، به‌ هۆی گرفت و كه‌می ئاو له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا له‌سه‌ر ئاستی‌ پارێزگاكانی‌ عێراقـ، به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ به‌ ڕێژه‌ی 45 له‌سه‌دا كه‌میكردووه‌ ..

به‌ پێی راپۆرتێك كه‌ ده‌زگای ئامار سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی پلاندانان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، به‌رهه‌می گه‌نم له‌ میانی ئه‌مساڵدا له‌ عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ دوو ملیۆن و 178 هه‌زار تۆن كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2017 به‌ رێژه‌ی 26،8 له‌سه‌دا كه‌میكردووه‌.

هه‌ر به‌ پێی راپۆرته‌كه‌، له‌ ئه‌مساڵدا، به‌رهه‌می جۆ گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن 91 هه‌زار تۆن كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2017 به‌ رێژه‌ی 26،7 له‌سه‌دا كه‌میكردووه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ به‌ هۆی كه‌می ئاو و باران بارین له‌ عێراق، به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ له‌مساڵدا كه‌میكردووه‌
به‌ هۆی خراپی ره‌وشی ئه‌منی‌، ئاماری‌ پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌ددین و قه‌زای حه‌ویجه‌ سه‌ربه‌ پارێزگای كه‌ركووك ئاشكرا نه‌كراون.


254 جار خوێندراوەتەوە
24/09/2018

بابەتی زیاتر