سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان داوا له فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی ده‌كات رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به ئاراس عوسمان بگرێته به‌ر.
سۆران عومه‌ر داواكه‌ی له میانه‌ی نوسراوێكی فه‌رمیدا بووه‌و رایگه‌یاندووه، كه‌سێك به‌ناوی ئاراس عوسمان به ده‌مانچه له كرێكارێك ده‌دات و وێنه‌شی ده‌گرێت ئه‌وه‌ش پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤ و بێ رێزییه به‌رامبه‌ر به‌و كرێكاره‌و كاریگه‌ری ده‌روونی خراپیشی له‌سه‌ر هاوڵاتیان دروستكردووه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان داواش ده‌كات رێكاری یاسایی له‌دژی ئه‌و كه‌سه‌ش بگیردرێته به‌ر كه وێنه‌ی رووداوه‌كه‌شی گرتووه.
710 جار خوێندراوەتەوە
24/09/2018