Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روسیا سیستمی به‌رگری موشه‌كی S300 به سوریا ده‌دات


په‌یام

ڕووسیا ڕایگه‌یاند: به‌منزیكانه‌ سیسته‌می‌ به‌رگریی‌ ئێس 300 ڕاده‌ستی‌ سووریا ده‌كات. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌: تێكشكانی‌ فڕِۆكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی‌ له‌ سووریا زیان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائل ده‌گه‌یه‌نێت.

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ و سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆماری‌ ڕووسیا ئاشكرایان كرد "له‌ ماوه‌ی‌ دوو هه‌فته‌ی‌ ئاینده‌دا سیسته‌می‌ به‌رگریی‌ مووشه‌كیی‌ ئێس 300 ڕاده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ سووریا ده‌كه‌ن".
ڕووسیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ له‌ پێناو پاراستنی‌ هێزه‌كانی‌ ڕووسیایه‌ له‌و وڵاته‌ و، بۆ دژایه‌تیی‌ وڵاتی‌ سێیه‌م نییه‌".

ڕووسیا جارێكی‌ دیكه‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ سووریا خسته‌ ئه‌ستۆی‌ ئیسرائیل و ڕایگه‌یاند "خستنه‌ خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌ ڕووسییه‌كه‌ به‌هۆی‌ هه‌نگاوه‌ مه‌به‌ستداره‌كانی‌ ئیسرائیله‌وه‌ بووه‌".
كرملین جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌: تێكشكانی‌ فڕِۆكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی‌ ڕووسیا له‌ سووریا، زیان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان ڕووسیا و ئیسرائیل ده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ ڕووسیا له‌ كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو له‌ كاتێكدا چوار فڕۆكه‌ی‌ ئێف 16ی‌ ئیسرائیل له‌ سووریا ئامانجێكیان بۆردوومان ده‌كرد، فڕۆكه‌یه‌كی‌ ڕووسیا به‌ 15 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ سووریاوه‌ خرایه‌وه‌ خواره‌وه‌. دواتر ڕووسیا ڕایگه‌یاند تێكشكانی‌ فڕۆكه‌كه‌ی‌ به‌ هه‌ڵه‌ و به‌هۆی‌ كردنه‌ قه‌ڵغانی‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ ئیسرائیلییه‌كانه‌وه‌ كراوته‌ ئامانج.

437 جار خوێندراوەتەوە
24/09/2018

بابەتی زیاتر