Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خامنه‌یی‌: وه‌ڵامی‌ توندمان بۆ ئه‌نجامده‌رانی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ ئه‌هواز ده‌بێت

په‌یام

به‌رپرسانی‌ ئێران ئاشكراكردنی‌ ناسنامه‌ی‌ ئه‌نجامده‌رانی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ ئه‌هواز و ده‌ستگیركردنی‌ چه‌ند تۆمه‌تبارێكیان ڕاگه‌یاند. ڕابه‌ری‌ شۆڕشی‌ ئیسلامیی‌ ئێرانیش ده‌ڵێت: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ وه‌ڵامی‌ توندیان بۆ ئه‌نجامده‌رانی‌ ئه‌و هێرشه‌ ده‌بێت.

عه‌لی‌ خامنه‌یی‌، ڕابه‌ری‌ شۆڕشی‌ ئیسلامیی‌ ئێران، ڕایگه‌یاند "به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان هێرشه‌كه‌ی‌ شاری‌ ئه‌هواز له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ هه‌ركات له‌ سووریا و عێراق كێشه‌یان بۆ دێته‌ پێش، ئه‌مریكا ڕزگاریان ده‌كات".

خامنه‌یی‌ بۆ ئاماژه‌دان به‌ هاوكریكردنی‌ ماددیی‌ ئه‌نجامده‌رانی‌ هێرشه‌كه‌، وتیشی‌ "ئه‌وانه‌ ده‌ستیان له‌ گیرفانی‌ سعودیه‌ و ئیماراتدایه‌". هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "به‌ دڵنیاییه‌وه‌ وه‌ڵامێكی‌ توندیان بۆ ئه‌نجامده‌رانی‌ ئه‌و هێرشه‌ ده‌بێت".

پێشتریش نه‌وزه‌ر نیعمه‌تی‌، جێگری‌ فه‌رمانده‌ی‌ هێزی‌ زه‌مینیی‌ سوپای‌ ئێران، وتی‌ "ناسنامه‌ی‌ هه‌موو ئه‌نجامده‌رانی‌ هێرشه‌كه‌یان ئاشكرا كردووه‌ و، پاش كۆتایی‌ هاتنی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ كاتی‌ گونجاوی‌ خۆیدا زانیاریی‌ زیاتر ده‌خه‌نه‌ڕوو".

هه‌روه‌ها مه‌حموود عه‌له‌وی‌، وه‌زیری‌ زانیاریی‌ ئێران، ڕایگه‌یاند "ژماره‌یه‌ك كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ئه‌نجامدانی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ شاری‌ ئه‌هوازه‌وه‌ هه‌بووه‌".

ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو له‌ كاتی‌ مانۆڕێكی‌ سه‌ربازی‌ به‌ بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ ده‌ستپێكردنی‌ شه‌رشی‌ عێراق-ئێران، چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان بۆ سه‌ر چالاكییه‌كه‌ ئه‌نجام داو، تێیدا 24 سه‌رباز و هاووڵاتیی‌ مه‌ده‌نی‌ كوژران و زیاتر له‌ 60 كه‌سی‌ دیكه‌ بریندار بوون.

304 جار خوێندراوەتەوە
24/09/2018

بابەتی زیاتر