Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێشبینیده‌كرێت چه‌ند مانگی داهاتوو نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بگاته‌ 100 دۆلار

په‌یام

نرخی نه‌وت له‌سه‌دا دوو به‌رزبونه‌وه‌ی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌ و پێشبینیده‌كرێت نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا بگاته‌ 100 دۆلار. 

به‌هۆی سنورداركردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران كه‌ بووه‌ته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وت له‌ بازاڕی جیهانی نه‌وت، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك له‌ بازرگانان پێشبینی ده‌كه‌ن نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا بگاته‌ 100 دۆلار.

ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت یه‌ك دۆلار و 63 سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 80 دۆلار و 47 سه‌نت، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش دۆلارێك و 18 سه‌نت به‌رزبویه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 71 دۆلار و 96 سه‌نت.

به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه‌ سیستمی پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی دابه‌زینی‌ نرخی نه‌وت بۆ خوار 25 دۆلار و دروستبوونی‌ قه‌یرانی‌ دارایی به‌سه‌ر موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا سه‌پاندویه‌تی‌.

344 جار خوێندراوەتەوە
24/09/2018

بابەتی زیاتر