Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌لبوسی: ژماره‌ی كاندیدانی سه‌رۆككۆماری عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ 30 كه‌س

په‌یام

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ی كاندیدانی سه‌رۆك كۆمار گه‌یشتووه‌ته‌ 30 كه‌س.


محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئێستا دۆسییه‌ی ئه‌و 30 كه‌سه‌ له‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌، كه‌ خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندیدكردووه‌ و ئێمه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌دۆسییه‌كانیان ده‌كه‌ین.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ به‌پێی ده‌ستوور پابه‌ند ده‌بن به‌ پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و ئێستا واده‌ی خۆكاندیدكردن كۆتایی هاتووه‌و له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به‌رێوه‌ ده‌چێت.

پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌پێی رێككه‌وتنی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان پشكی كورده‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 8 كه‌سایه‌تی‌ كورد خۆیان بۆ پۆسته‌كه‌ كاندید كردووه‌، ئه‌گه‌ر زۆره‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێك له‌و كوردانه‌ یه‌كلابێته‌وه‌.

746 جار خوێندراوەتەوە
24/09/2018

بابەتی زیاتر