Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌های‌ یه‌ك دۆلار له‌ بازاڕی‌ دراوی‌ ئێراندا گه‌یشته‌ 16 هه‌زار تمه‌ن

په‌یام

دراوی‌ دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌ن ڕیكۆردێكی‌ مێژوویی‌ تۆمار كرد و، به‌های‌ یه‌ك دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ له‌ بازاڕی‌ دراوی‌ ئێراندا گه‌یشته‌ 16 هه‌زار تمه‌ن.

به‌پێی‌ میدیا فه‌رمییه‌كانی‌ ئێران "ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕی‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراوی‌ ئه‌و وڵاته‌دا به‌های‌ یه‌ك دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 16 هه‌زار تمه‌ن، كه‌ ئه‌وه‌ش دابه‌زینێكی‌ مێژوویی‌ به‌های‌ تمه‌نه‌ به‌رانبه‌ر دۆلار".
له‌ سه‌ره‌تای‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕدا به‌های‌ یه‌ك دۆلار 14 هه‌زارو 900 تمه‌ن بووه‌، به‌وه‌ش ته‌نها له‌مڕۆدا به‌های‌ یه‌ك دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌ن زیاتر له‌ هه‌زار تمه‌ن به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌".

هه‌روه‌ها "نرخی‌ یه‌ك یۆرۆ له‌ 17 هه‌زار و 500 تمه‌نه‌وه‌ بۆ 18 هه‌زار و 900 تمه‌ن و، نرخی‌ یه‌ك پاوه‌ندیش بۆ زیاتر له‌ 21 هه‌زار تمه‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه‌".
له‌ بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش "به‌های‌ یه‌ك دۆلار له‌ 14 هه‌زار و 400 تمه‌نه‌وه‌، بۆ 15 هه‌زار تمه‌ن به‌رزبووه‌وه‌".

به‌هۆی‌ كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ و سه‌پاندنه‌وه‌ی‌ سزاكان به‌سه‌ر ئێراندا، له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێكدا  به‌های‌ تمه‌نی‌ ئێرانی‌ له‌ به‌رانبه‌ر دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ بۆ چوار هێنده‌ی‌ نرخه‌كه‌ی‌ دابه‌زیوه‌. به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ كۆمپانیا جیهانییه‌كان ئه‌و وڵاته‌ جێده‌هێڵن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كۆمپانیای‌ ئۆتۆمبێلی‌ ڤاڵڤۆی‌ سویدی‌ چالاكییه‌كانی‌ له‌ ئێران ڕاگرت.


2431 جار خوێندراوەتەوە
24/09/2018

بابەتی زیاتر