Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەمریکا نیگه‌رانه‌ له‌ پێدانی سیستمی به‌رگری موشه‌كی به‌ سوریا له‌لایه‌ن روسیاوه‌


په‌یام

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن بۆڵتۆن پرسی  پێدانی سیستەمی بەرگری مووشەکی پێشکەوتوو بە سووریا لەلایەن رووسیا بە "ھەڵەیەکی گەورە" ناوبرد. 

بۆڵتۆن لە شاری نیویۆرک رایگەیاند کە پێدانی سیستەمی بەرگری S-٣٠٠ بە سوریا لەلایەن روسیاوه‌ ھەڵەیەکی گەورەیە و بارگرژی لە ناوچەکەدا "بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە". 

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، رایگەیاند کە پێویستە ئیدارەی مۆسکۆ چاو بەو بڕیارە بخشێنێتەوە و راشیگەیاند کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ھاوتا رووسییەکەی کۆدەبێتەوە و باسی ئەم بابەتە دەکات. 


285 جار خوێندراوەتەوە
25/09/2018

بابەتی زیاتر