Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریش له‌ به‌رنامه‌ی كاردا نییه‌


په‌یام

ئه‌مڕۆ دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و، به‌هۆی ڕیككنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كانیشه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار له‌ به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌ماندا نییه‌.

ئه‌مڕۆ  په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و، به‌ پێی كارنامه‌كه‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت ده‌بێت به‌ تاوتوێ كردنی بابه‌تی پێكهێنانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشته‌نه‌كه‌ی په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌ بۆ تاوتۆێكردنی كێشه‌كانی به‌سره‌، كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیره‌كانی ته‌ندروستی و شاره‌وانی و سه‌رچاوه‌كانی ئاو باس له‌ گرفته‌كانی خزمه‌تگوزاری له‌و پارێزگایه‌ ده‌كرێت.

 هه‌رچه‌ند بڕیار وابوو له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆدا پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، به‌لاَم به‌هۆی ڕێككنه‌كه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك كۆمار، له‌ كارنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌و پرسه‌ ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه‌.

257 جار خوێندراوەتەوە
25/09/2018

بابەتی زیاتر