Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆو په‌یمانگاكان داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن



په‌یام


خوێندکارانی دەرچووی ساڵی خوێندنی 2015-2016 ی زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستانین کەوا پلەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم)مان بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی بەشەکان و ژمارەمان 1369دەرچووە، راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌و داواده‌كه‌ن ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنیان بدرێت.



ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...

نامەیەکی کراوە بۆ:
حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران 

ئێمە خوێندکاران و قوتابیانی دەرچووی ساڵی خوێندنی 2015-2016 ی زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستانین کەوا پلەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم)مان بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی بەشەکانمان و ژمارەمان 1369دەرچووە، لەساڵانی ڕابردوودا لەهەمان ئەو ساڵەی کەوا دەردەچووین لە بەشەکانی خۆمان دادەمەزراین بەڵام ئێمە کەوا زیاتر لە 2 ساڵە دامەزراندنمان دواکەوتووە بەبیانویی قەیرانی دارایی!. 

دوای ئەوەی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەر داوای وەزارەتی خوێندنی باڵا پێویستی خۆیان بۆ دامەزراندنی ئێمە ڕاگەیاند و سەرجەم ناوەکانمان لە زانکۆ و پەیمانگاکانەوە بۆ وەزارەت بەرزکرایەوە کە پێویستین بۆ بەشەکانمان، پاشان لە بەرواری (23/7/2018) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نووسراوی ژمارە (9413) داوای دامەزراندنی ئێمەی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد و لە ئێستادا تەنها ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران ماوە بۆ دامەزراندنمان  کەچی تاوەکو ئیستا دوای چەندین چالاکی لەبەردەم ئەنجومەن و چەندین جار سەردان و داواکاری هیچ وەڵامێك نەبووە و ئەنجومەن لەئاست داوای ئێمە و داوای زانکۆکان و خوێندنی باڵا بێدەنگە هەرچەندە بەڕیز سەرۆکی حکومەت رایگەیاند (دامەزراندنمان لە ئەولەویەتی کارەکانیانە!). 

دانەمەزراندنی ئێمە زەبرێكی کوشندەی بە پێشبڕکێی زانستی لەنێوان فێرخوازان داوە لەماوەی دووساڵدا نەتوانرێت هەلی کار بۆ یەکەمینەکانی زانکۆ و پەیمانگا دابین بکرێت ئومێدی چیان بە خوێندن هەبێت...؟!

لە ئێستادا کەوا چەند ڕۆژێکمان ماوە بۆ هەڵبژاردنی حکومەتێکی نوێی هەرێم ئایا کوردستانێکی بەهێز چۆن بنیات دەنریت ئەگەر دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان بێکاربن و هەلی کاریان نەبێت و پێشەنگ و زیرەکەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان پشتگوێ بخرێن وتواناکانیان نەخرێتەکار ئیدی ئێمە چۆن متمانە بکەین و بتوانین حکومەتێکی نوێ هەڵبژێرین کەلەڕابردوودا پشتگوێ خرابین و چ ئومێدێکمان بە ئایندە هەبێت....!؟

بۆیە داواکارین لە ئەنجومەنی وەزیران کە وەڵامی داواکاریمان بداتەوە کەوا لەئێستادا دەوامی فەرمی زانکۆکان دەستی پێکردووە و دەبوایە ئێستا ئێمە دەستبەکاربین بابەتی دامەزراندنی ئێمە دوانەکەوێت بەبیانووی هەڵبژاردنەوە.

بەناوی 1369کەس لە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومەیەکانی هەرێمی کوردستان

25/9/2018

1504 جار خوێندراوەتەوە
25/09/2018

بابەتی زیاتر