Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌ مانگی ئابدا زیادیكردووه‌


په‌یام

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌راورد به‌مانگه‌كانی ڕابردوی ئه‌مساڵ، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ مانگی ئابدا زیادی كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بلاَویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ مانگی ئابدا به‌رَێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌.

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوكه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، به‌پێی كۆتا ئاماری كۆمپانیای سۆمۆ له‌ مانگی ئابی رابردوودا، 111 ملیۆن و 61 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ كێگڵه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری ولاَت هه‌نارده‌كراوه‌ و، ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ مانگی ته‌مووزی ڕابردوو، به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا یه‌ك و پۆینت چوار زیادی كردووه‌.

له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ مانگی رابردوودا، یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌ 69 دۆلار و 65 سه‌نت فرۆشراوه‌، بۆیه‌ كۆی داهاته‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كان له‌ فرۆشتنی نه‌وت گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ حه‌وت ملیارو 735 ملیۆن دۆلار.

347 جار خوێندراوەتەوە
25/09/2018

بابەتی زیاتر