Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆ درێژه‌دان به‌ بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران میكانیزمێكی نوێ ده‌گیرێته‌به‌ر

په‌یام

وڵاتانی ناو رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، ڕایانگه‌یاند، بۆ درێژه‌دان به‌ بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ میكانیزمێكی نوێ پێكده‌هێنن.  

له‌ چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا كه‌ له‌ نیویۆرك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی لایه‌نی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، رووسیا، به‌ریتانیا و ئێران به‌ سه‌رۆكایه‌تی فێدێریكا مۆگێرینی، نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و كاروباری ئاسایش، كۆبوونه‌وه‌.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ مۆگێرینی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند: وڵاتانی لایه‌نی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، به‌ مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ بازرگانی گشتیی له‌گه‌ڵ ئێران به‌ بازرگانی غازی سروشتیشه‌وه‌ رێككه‌وتوون له‌باره‌ی بنیاتنانی میكانیزمێكی نوێ كه‌ كه‌ناڵی تایبه‌ت له‌ خۆده‌گرێت بۆ پێدانی پاره‌ و به‌رده‌وامیدان به‌ بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێراندا.

وتیشی: به‌شداربوان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران به‌رپرسیارێتیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌جێگه‌یاندوه‌وه‌، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران بڕگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌.

386 جار خوێندراوەتەوە
25/09/2018

بابەتی زیاتر