Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مووسڵ.. دوای چوار ساڵ ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌ستیپێكرده‌وه‌


په‌یام 

دەرهێنانی نەوت دوای چوار ساڵ له‌ بیره‌نه‌وته‌كانی گه‌یاره‌ له‌شاری مووسڵ دەستیپێکردەوە.

وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌بار لعێبی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه‌، ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی گه‌یاره‌ له‌ باشووری رۆژئاوای مووسڵ ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌ و رۆژانه‌ 30 هه‌زار به‌رمیل ده‌رده‌هێنرێت.

ئه‌وه‌یشی راگه‌یاندووه‌ كه‌ كاره‌كان له‌ بیره‌نه‌وته‌كاندا به‌رده‌وامه‌ و ئامانجیانه‌ تا كۆتایی ساڵ توانای رۆژانه‌ بگه‌یه‌ننه‌ 60 هه‌زار به‌رمیل.

شارۆچكه‌ی گه‌یاره‌ كه‌ خاوه‌نی زۆرترین یه‌ده‌گی نه‌وته‌، 50 بیره‌ نه‌وتی تێدایه‌ و دوای ئه‌وه‌ی لە 10ی حوزه‌یرانی 2014 كه‌وته‌ ده‌ستی داعشه‌وه‌، ماوه‌ی سێ ساڵ له‌ژێر ده‌ستی رێكخراوه‌كه‌دا مایه‌وه‌ و به‌ فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی به‌ڕێگای قاچاخ، داهاتێكی زۆری لێوه‌ ده‌ستده‌كه‌وت.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق دوای ئه‌وه‌ی له‌ 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2016دا ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵیان ده‌ستپێكرد، 3ی تشرینی دووه‌م توانییان شارۆچكه‌ی گه‌یاره‌ كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه‌.

به‌ڵام رێكخراوی تیرۆرستی داعش كه‌ناچاربوو بیره‌نه‌وته‌كانی گه‌یاره‌ به‌جێبهێڵێت، 30 له‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی ئاگر تێبه‌ردا. حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقیش هه‌وڵی زۆری دا بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ و سه‌رباری ئه‌وه‌ش ناوچه‌كه‌ زیانی زۆری به‌ركه‌وت.

311 جار خوێندراوەتەوە
26/09/2018

بابەتی زیاتر