Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نزیكبوونه‌وه‌ی قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران؛ نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌


نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ زیاتر به‌خۆوه‌ ده‌بینێت و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 82 دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت.

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی سه‌پاندنی قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی گه‌یشته‌ 72دۆلارو 41 سه‌نت، به‌مه‌ش به‌راورد به‌نرخی پێشووی 84 سه‌نت زیادیكردووه‌.

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ 82 دۆلار به‌رزترین ئاستی‌ نرخی‌ نه‌وته‌ له‌چوار ساڵی ڕابردوودا، چاودێرانیش پێیانوایه‌ هۆكاری‌ ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌" سه‌پاندنی قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بێت بۆسه‌ر ئێران" كه‌ بڕیاره‌ چواری تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ بچنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ پێشبینی‌ ده‌كرێت تاسه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ داهاتوو نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 100 دۆلار تێپه‌ڕێنێت، له‌وباره‌یه‌وه‌ بانكی جه‌ی پی مۆرگانی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند گه‌مارۆكانی‌ سه‌ر ئێران ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا.

پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له‌ ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ئۆپیك كردبوو، كاربكه‌ن بۆ دابه‌زاندنی‌ نرخی نه‌وت، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌ له‌سعودیه‌و ڕوسیا ڕه‌تیانكرده‌وه‌ هیچ بڕێكی دیكه‌ی نه‌وت بۆ بازاڕی وزه‌ زیاد بكه‌ن.

147 جار خوێندراوەتەوە
27/09/2018

بابەتی زیاتر