Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕۆحانی‌: ئه‌مریكا دره‌نگ یان زوو ده‌گه‌ڕێته‌ بۆ ناو ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌


په‌یام

ڕۆحانی‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا دره‌نگ یان زوو ده‌گه‌ڕێته‌ بۆ ناو ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌. تره‌مپیش ده‌ڵێت: ئێران ناچاره‌ ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی‌ نوێ‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا واژوو بكات.

سه‌رۆكانی‌ ئه‌مریكا و ئێران له‌ چوارچێوه‌ی‌ 73هه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری نیویۆرك، كۆنگره‌یه‌ی ڕۆژنامه‌وانییان ئه‌نجام دا.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌، سه‌رۆككۆماری ئێران، ڕایگه‌یاند "ئه‌مریكا كه‌ تاك لایه‌نه‌ له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی كشاوه‌ته‌وه‌، دره‌نگ یان زوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر مێزی دانووستان و ناو ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌".
وتیشی‌ "هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ ناو ڕێككه‌وتننامه‌كه‌".

ڕۆحانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "له‌ میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی‌ له‌ نیویۆرك، له‌گه‌ڵ 16 سه‌ركرده‌ی جیهانی كۆبووه‌ته‌وه‌ و هه‌موویان به‌رگرییان له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی كردووه‌، بۆیه‌ ئه‌مریكا به‌ ته‌نیا ماوه‌ته‌وه‌".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جارێكی‌ دیكه‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانیی ئه‌مریكا دابین ناكات و، ڕێگری‌ له‌ ده‌ستگه‌یشتنی‌ ئێرانیش به‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ ناكات".
ترمپ وتیشی‌ "دواجار تاران ناچار ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی‌ ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی‌ نوێ‌، دانوستانه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ واشنتۆن ده‌ست پێ‌ بكات".

278 جار خوێندراوەتەوە
27/09/2018

بابەتی زیاتر