Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. عه‌بادی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرەی له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌


په‌یام

سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە، فەریق روکن جەمیل شممەری بە هۆی خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەم مانگە کە بە هۆیەوە دەیان کەس کوژران و برینداربوون لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی عەبادی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادی فەرمانی گواستنەوەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە، فەریق روکن جەمیل شممەری بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆی بەرگری بۆ توێژینەوە سەربازییەکان، دەرکردووە.

شممەری بە هۆی شێوازی لە بەرنگاربوونەوەی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە بۆ خۆپیشاندانەکانی بەسرە کە بووە هۆی کوژرانی ١٨ کەس و بریندابوونی دەیانی دیکە لە سنووری پارێزگاکە، رووبەڕووی رەخنەی توند بووەتەوە.  

287 جار خوێندراوەتەوە
27/09/2018

بابەتی زیاتر