Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی: نامانه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌رپابكه‌ین و بارگرژییه‌كان زیاد بكه‌ین


په‌یام

سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی كه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ 73هه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا له‌ شاری نیویۆركی ئه‌مریكایه‌، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست. 


حه‌سه‌ن روحانی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌مریكا تا رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بوو لێی نه‌كشایه‌وه‌.

سه‌ركۆماری ئێران باسی له‌ لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كرد كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا ئێرانی كرده‌ ئامانج و رایگه‌یاند له‌ تشرینی دووه‌مدا سه‌رله‌نوێ سزا به‌سه‌ر تاراندا ده‌سه‌پێنن و وتی: "سزاكانی ئه‌مریكا نایاسایین".

له‌ وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتن كه‌ رایگه‌یاندبوو نیگه‌رانیان هه‌یه‌ له‌باره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ و ئیسرائیلییه‌كانیش مافی به‌رگری شه‌رعی خۆیانه‌ دژ به‌ هه‌ڵوێستی شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی ئێران، حه‌سه‌ن روحانی وتی: "له‌ هیچ شوێنێكی ناوچه‌كه‌دا نیازی شه‌ڕمان نییه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكادا. نامانه‌وێت هێرش بكه‌ینه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا. نامانه‌وێت بارگرژیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا زیادبكات". 

388 جار خوێندراوەتەوە
27/09/2018

بابەتی زیاتر