Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌رێمی كوردستان.. لایه‌نه‌كان به‌ ٧٧٣ كاندید كێبڕكێ له‌سه‌ر ١١١ كورسی په‌ڕله‌مان ده‌كه‌ن


په‌یام

ئۆفیسی ھەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، دواین ئامادەکارییەکانی بۆ رۆژی دەنگدان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان خستەڕوو.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان، ئارام نه‌جمه‌ددین سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی بنکەکان بۆ رۆژی دەنگدانی تایبەت کە سبەی هه‌ینی ده‌كرێنه‌وه‌ رایگه‌یاند: "لە سەنتەری پارێزگا و تەواوی قەزاکان بەڕێوەدەچێت و ٤١ بنکەی دەنگدان داندراوە کە٢٠١ وێستگەی لەخۆگرتووە و لە پارێزگای ھەولێر ٧٢ هه‌زار و ٦٥٣ ده‌نگده‌ری تایبه‌ت هه‌یه‌''.

بۆ رۆژی دەنگدانی گشتی له‌ پارێزگای هه‌ولێر، ٤٩٩ بنکەی دەنگدانی گشتی كه‌ دوو هه‌زار و ١٤٩ وێستگە لەخۆدەگرێت دەکرێنەوە و کۆی گشتی دەنگدەران دەگاتە، یەک ملیۆن و ٣٦ ھەزار و ٤١٩ دەنگدەر.

ئارام نه‌جمه‌ددین باسی له‌وه‌شكرد: "١١ سەرپێچی ھەبووە كه‌ هەشت سەرپێچی لەسەر قەوارە سیاسییەکان تۆمارکراوە و دوو سەرپێچی دیكه‌ش لەسەر کۆمیسیۆن و یەک سەرپێچیش لەسەر تاک قەوارە تۆمارکراوە".

ناوبراو داوای لە دەزگاکانی راگەیاندن و رێکخراوەکان کرد، چاودێری پرۆسەی ھەڵبژاردن بکەن و لە روودانی ھەر کێشەیەکیش ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌.

له‌ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، ٢٩ قەوارەی سیاسی كه‌ ژماره‌ی كاندیده‌كانیان ٧٧٣ کەسە كێبڕكێ له‌سه‌ر ١١١ كورسی ده‌كه‌ن.

بۆ رۆژی دەنگدانی گشتی کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە ٢٠١٨/٩/٣٠ بەڕێوەبچێت، کۆی گشتیی بنکەکانی دەنگدان لە سەرجەم ھەرێمی کوردستان، پێنج ھەزار و ٩٤١ بنکەی دەنگدان تەرخانکراوە کە، ٤٩٩ بنکە لە پارێزگای ھەولێر، ٤٧٦ بنکە لە پاریزگای سلێمانی، ٢٥٧ بنکە لە پارێزگای دھۆک و ٢٨ بنکەی دەنگدانیش لە پارێزگای ھەڵەبجە.  

339 جار خوێندراوەتەوە
27/09/2018

بابەتی زیاتر