Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرد


په‌یام 

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی كوردستان له‌نووسینگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی له‌شاری‌ هه‌ولێر، پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ مامۆستا جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.

له‌دیدارێكدا باس له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی ‌و بارودۆخی سیاسی عێراق ‌و هه‌رێمی‌ كوردستان كرا، هاوكات تاووتوێی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كراو هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌كان هاوكاریی یه‌كتربن بۆ سه‌رخستنی‌ پڕۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی‌ پاك ‌و دوور له‌ ساخته‌كاری‌.

هاوكات هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان به‌گوڕوتینه‌وه‌ به‌شداری پڕۆسه‌كه‌ بكه‌ن ‌و بچنه‌سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان و بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی‌ خۆیان بده‌ن" سه‌باره‌ت به‌هێزه‌ تایبه‌ته‌كانیش ئومێدیان خواست وه‌ك چۆن هێزی پارێزه‌ری كوردستان بوون، ئاواش بێ‌ لایه‌نانه‌ ده‌نگی‌ خۆیان به‌كه‌سانی‌ شایسته‌ بده‌ن.

520 جار خوێندراوەتەوە
27/09/2018

بابەتی زیاتر