Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌لیم شوشكه‌یی: لەژێر هیچ فشارێك له‌ كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ناکشێمه‌وه‌


په‌یام 

مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراق له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌: ئاگاداركراومه‌ته‌وه‌ وەک سلیم حمزە صاڵح شووشکەیی بۆ ڕۆژی 1/10/2018 یەکێکم لەبەر بژێرەکان بۆ بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆکی کۆماری عێراق.

وتوشیه‌تی: سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کەوا ئێمە لەو کێ بڕکێیە کشابینەوە، دورە لە ڕاستی، بەهیچ جۆرێک لەژێر هیچ فشارو چاوو سورکردنەوەیەک ناکشێینەوە، بەڕێز ئەمیرو سەر کردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی و پشتیوانی کردوین بۆ کاندید بونمان تەنیا بڕیاری ئەوانیش دەتوانێ بمان وەستێنی لەو مل ملانێیە.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌: 

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ كاندیدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق 
"بەهیچ جۆرێک لەژێر هیچ فشارو چاوو سورکردنەوەیەک ناکشێینەوە"

ئەمڕۆ27/9/2018 بەشێوەیەکی فەڕمی ئاگادار کرامەوە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەڕێز محمد حەلبووسی کەتۆ وەک سلیم حمزە صاڵح شووشکەیی بۆ ڕۆژی 1/10/2018 یەکێکی لەبەر بژێرەکان بۆ بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆکی کۆماری عێراق.

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کەوا ئێمە لەو کێ بڕکێیە کشابینەوە، دورە لە ڕاستی، بەهیچ جۆرێک لەژێر هیچ فشارو چاوو سورکردنەوەیەک ناکشێینەوە، بەڕێز ئەمیرو سەر کردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی و پشتیوانی کردوین بۆ کاندید بونمان تەنیا بڕیاری ئەوانیش دەتوانێ بمان وەستێنی لەو مل ملانێیە.

هەر ئەمڕۆ بەدەنگدانی ئاشکرای پەڕلەمان هەڵ بژێردرام بەئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەڕلەمانی عێراق کە لیژنەیەکی هەرەگرنگە تا لەوێیەوە بتوانین خزمه‌تی گەلەکەمان بکەین و شەریعەتی ئیسلامی بکەینە هەوێنی یاساکان.

سه‌لیم شوشكه‌یی

1066 جار خوێندراوەتەوە
27/09/2018

بابەتی زیاتر