Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران ھەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات


په‌یام 

سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی شەمخانی بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر ئیسرائیل بەردەوام بێت لە ھێرشەکانی لە سووریا، ئەوا رووبەڕووی کاردانەوە دەبێتەوە. 

شەمخانی لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ھاوتا رووسییەکەیەدا، وڵاتی ئیسرائیلی بە پشتیوانیکردنی تیرۆر لە سووریا تۆمەتبار کرد و وتی: "رژێمی زایۆنیست، دەیەوێ سەقامگیری لە سووریا بەردەوام بێت، ئەگەر ئیسرائیل بەردەوام بێت لە ھێرشەکانی لە سووریا ئەوا رووبەڕووی کاردانەوەیەک دەبێتەوە کە پاشگەزی دەکاتەوە". 

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی تەسنیم-ی نیمچە فەرمی ئێران، شەمخانی ئاماژەی بەوە کردووە کە ھەڵوێستی تاکلایانەی ئیدارەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا و لاوازکردنی رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی ھەڕەشەی لەسەر ئابووری و ئاسایشی جیھان دروستکردووە. 

لەلایەکی دیکەش، سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی فیدراسیۆنی رووسیا، نیکۆلای پاتروشێڤ رایگەیاند کە ئەمریکا بۆ ئەوەی بە ئامانجەکانی خۆی بگات لە ناوچەکەدا ئەوا تیرۆر وەک ئامرازێک بەکار دەھێنێت و بەرامبەر ئەم کردارەش پێویستی ھەماھەنگی ناوچەیی لە ئارادا بێت.

855 جار خوێندراوەتەوە
28/09/2018

بابەتی زیاتر