Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناتانیاهۆ كۆگایه‌كی نهێنی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ ئێران ئاشكراده‌كات


په‌یام 

له‌ میانه‌ی وتارێكیدا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو، كۆگایه‌كی نهێنی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ ئێران ئاشكراكرد. 

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئاشكرایكرد زانیاریان هه‌یه‌ به‌ بوونی كۆگایه‌كی نهێنی چه‌كی ئه‌تۆمی كه‌ زیاتر له‌ 300 تۆن كه‌ل و په‌لی چه‌كی ئه‌تۆمی تیدایه‌ و ئاژانسی نێوده‌وله‌تیوزه‌ی ئه‌تۆمیشی به‌وه‌تۆمه‌تباركرد نه‌یانتوانیوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و وێستگه‌ شاراوه‌یه‌ بكه‌ن. 

 به‌ پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ناتانیاهۆ ئه‌وه‌یشی وتووه‌: "ئەوەی من دەیڵێم هەرگیز پێشتر ئاشکرا نەکراوە، من بۆ یەکەمجار ئەوە ئاشکرادەکەم کە ئێران دامەزراوەی نهێنی دیکەی لە تاران هەیە".

وتوشیه‌تی: "هه‌رچه‌نده‌ پێشتر چەند بەڵگەیەکەمان بڵاوکردەوە، به‌ڵام گوێی پێنه‌دا، به‌ته‌نها مانگی رابردوو، 15 کیلۆگرام لە ماددەی تیشکدەریان لە کۆگاکانەوە بۆ چەند شوێنێکی ده‌وروبه‌ری تاران گواستۆتە، ئامانجیان لەناوبردنی بەڵگەکانە".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتریش سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو زانیارییان له‌سه‌ر بوونی كۆگای نهێنی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه‌ و چەند جارێکیش وێنە و بەڵگەی پێشکەش بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەڵەتی بێ وەڵام بووە.

1066 جار خوێندراوەتەوە
28/09/2018

بابەتی زیاتر