Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. پشیله‌یه‌ك سێ بێچووی پشیله‌یه‌كی دیكه‌ به‌خێو ده‌كات كه‌ به‌رووداوی ئۆتۆمبێل مرداربووه‌ته‌وه‌


په‌یام 

له‌شاری وانی توركیا، پشیله‌یه‌ك به‌ ناوی "پاموك" دایكایه‌تی بۆ سێ بێچووه‌ پشیله‌ ده‌كات و شیریان ده‌داتێ كه‌ به‌هۆی رووداوی ئۆتۆمبێله‌وه‌ دایكیان مرداربووه‌ته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و بێچووه‌ پشیلانه‌ له‌ كۆلێژی ڤێرتێنه‌ری زانكۆی یوزونجو یڵ له‌ وان چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ كرا ره‌وانه‌ی بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ و چاودێری پشیله‌كانی وان كراون.

له‌ بنكه‌كه‌شدا پشیله‌یه‌كی وان به‌ ناوی "پاموك" دایكایه‌تی بۆ سێ بێچووه‌ پشیله‌ ده‌كات و شیریان ده‌داتێ و هیچ لێیان دوور ناكه‌وێته‌وه‌. 

به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌كه‌ پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌بدوڵڵا كایا به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "هه‌رچه‌ند كاركردنی ئێمه‌ چاودێریكردنی پشیله‌كانی وانه‌، به‌ڵام له‌ دۆخی به‌مجۆره‌دا ده‌سته‌وه‌ستان دانانیشین. بینینی ئه‌و دیمه‌نانه‌ كه‌ پشیله‌كی وان شیر ده‌داته‌ ئه‌و سێ بێچووه‌ پشیله‌ به‌ راستی هه‌ستبزوێنه‌".

 

1231 جار خوێندراوەتەوە
28/09/2018

بابەتی زیاتر